شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پاش مۆسکۆ سەردانی واشنتۆن دەکەن

بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: سەردانەکەی شاندی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و واشنتۆن هەڵگری ئەم پەیامەیە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە چاەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا تەنها لەڕێگای دوو هێزەوە دەستەبەر دەکرێت ئەوانەش ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەفەری هاوبەشی شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ مۆسکۆ و ڕایگەیاند: شاندێکی باڵا کە پێکهاتووە لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئێستا لە مۆسکۆدان و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆ بوونەتەوە و پاش دوو ڕۆژ سەردانی ئەمریکا دەکەن و چەندین بەرنامەیان هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین کۆبوویەوە و بۆیە سەردانەکەی شاندی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ گرینگایەتیی تایبەتی هەیە.

فەتحوڵڵا حسێنی زیادی کرد: سەردانەکەی شاندی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و واشنتۆن هەڵگری ئەم پەیامەیە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە چاەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا تەنها لەڕێگای دوو هێزەوە دەستەبەر دەکرێت ئەوانەش ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: هەر دوو وڵاتەکە بەفەرمی داوایان لە شاندی ئیدارەی خۆسەر کرد سەردانی وڵاتەکەیان بکەن. قەیرانی سووریا بووەتە پرسێکی درێژخایەن و گەورە و چیدی کاتی ئەوە هاتووە زلهێزەکان ڕێگاچارەی کۆتایی بۆ بدۆزنەوە.

News Code 3397

Your Comment

You are replying to: .
captcha