ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی لەبارەی تیرۆر کردنی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەربارەی تیرۆری یاسین بولوت لە شاری سلێمانی، سەرەداوی وردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە: "وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەکەینەوە بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە، پاش یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی کوردستان بڵاویان دەکەینەوە".

ئاماژە بەوەش دراوە، "هەروەها جەخت دەکەیەنەوە لەوەی شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچپیلان گێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدانابات".