دەزگای زانیاریی: تاوانباری تاوانەکانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەزگای زانیاری دەڵێت، تاوانباری تاوانەکانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیر کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری لە فەیسبووکی خۆی رایدەگەیێنێت: "تاوانبارى تاوانەکانى چەند رۆژی رابردوو دەستگیرکرا و راپێچى بەردەم یاسامان کرد. بەزووترین کات بەڵگە و دانپێدانان دەخەینە بەردەم راى گشتى".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ شەو دژەتیرۆری سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، زانیاری وردیان "لەبارەی رووداوە نەخوازراوەکانی 48 کاژێری رابردووی شاری سلێمانی دەستکەوتووە".

شایانی باسە رۆژی پێنجشەممە 16-09-2021 ئەندامێکی پەکەکە لە سلێمانی بریندار کرا و دوێنێش ئەندامێکی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا.

News Code 3403

Your Comment

You are replying to: .
captcha