ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین بۆیان نییە لە تاراوگە دەنگ بدەن و ھیچ کەس ناتوانێت لەجیاتی ئەوان دەنگ بدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین بۆیان نییە لە تاراوگە دەنگ بدەن، بەڵام دەتوانن بگەڕێنەوە ناوخۆیی وڵات و بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موھەنەد مستەفا ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەھۆی ئەوەی بۆیان نییە لە تاراوگە دەنگ بدەن، مافی خۆیانە بگەڕێنەوە ناوخۆی عێراق و لە ناوچەکانی خۆیان دەنگبدەن و بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن.

ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت: ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەکارھێنانی کارتی دەنگدانی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵاتن لەلایەن کەسە نزیکەکانییانەوە دوورن لە راستییەوە، جگە لە خۆیان ھیچ کەس ناتوانێت بەکاری بھێنێت و لەجیاتی ئەوان دەنگبدات، چوونکە بە بێ ئامادەبوونی دەنگدەر خۆی کارتەکە ھیچ سوودێکی نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن ناتوانن بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و مافی دەنگدانییان نییە.

News Code 3404

Your Comment

You are replying to: .
captcha