لە سۆران ژمارەیێک پارچەی شوێنەواری دەدۆزرێنەوە مێژووەکەیان 7500 ساڵە

بەشی فەرهەنگ- لە سۆران چەند پارچەی گلێنە دۆزراونەتەوە کە سەردەمەکەیان چاخی بەردینی کانزایە و تەمەنیان حەوت هەزار و 500 ساڵە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "ئەو گلێنانە نەخشێندراون کە نەخشی مرۆڤی، ئاژەڵی، نەخشی ئەندازیاری و هەروەها نەخشی فەلەکیشیان لەسەرە.

شوێنەکە گردی بانەهێلکی سۆرانە، تیمەکانی هەردوو زانکۆی ئۆتۆنۆموسی بەرشلۆنە و زانکۆی سەلاحەدین کاری تێدا دەکەن، شوێنەکە ناوچەیەکی ئاوەدانییە، لە رووبەری 500 مەتری دووجا، پارچەی شوێنەواری زۆر دەست تیمە شوێنەوارییەکە کەوتوون.

ئانا گۆمێز، سەرۆکی تیمی زانکۆی ئۆتۆنۆموسی بەرشلۆنەیە و دەڵێت، "هەندێک کەلوپەلمان دۆزینەوە کە لە ژیانی رۆژانەدا بەکاردەهێندران وەکوو بازنگ و ملوانکە، هەروەها کەلوپەلی بواری کشتوکاڵیش."

سرود تاڵیب، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، کەلوپەلەکان هی سەردەمێکن کە سەردەمی پێش مێژووە، سەردەمی گەشەسندنە و بەرەو کۆمەڵگە چوونە، "سەردەمێکی هەستیارە لە کوردستان و زۆر گرنگە لە سەری بزاندرێت."

ساڵی 1950 تیمی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی، هەمان ئەو تیمەی گوندی چەرمۆیان بە یەکەم ناوچەی کشتوکاڵی لە جیهاندا ناساند، بانە هێلکیان لەسەر نەخشەی شوێنەواری نووسییەوە.

News Code 3413

Your Comment

You are replying to: .
captcha