لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتدا ڕێگە بەهیچ جووڵەیێک نادەین

بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق نابێت مۆڵەت بە گرووپە چەکدارەکانی دژ بە ئێران بدەن بنکەی سەربازی لەو ناوچانە دابمەزرێنن و هێرش بکەنە سەر سنوورەکانمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد حوسێن باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند گرووپە دژبەرەکانی ئێران نابێت لە هەرێمی باکووری عێراقدا بنکەی ڕاهێنان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و کەمپیان هەبێت.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران زیاتر وتی: مافی ڕەوای ئێمەیە کە ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە بووینەوە و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو مافەی بە ئێمە داوە.

سەرلەشکەر باقری جەختی کردەوە: کاروباری گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە عێراق خڕدەکەنەوە و تێکیدەدەن.

News Code 3415

Your Comment

You are replying to: .
captcha