ڕووسیا دەتوانێت دەوری زیاتر ببینێت لە دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشدا

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: هەرچەند کە ئەمریکا هاوپەیمانی ئێمەیە لەشەڕی دژ بە داعشدا بەڵام ڕەنگە لە سووریا بکشێتەوە بۆیە دەبێت ئێمە هاوسەنگیێک لە پەیوەندییەکانماندا دروست بکەین و لەبارەی دۆەخی سووریاوە لەگەڵ ڕووسیا دەست بە گفتوگۆ بکەین، تا ئێستاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ ئەرێنی بووە.

«کۆفان کەنعۆ» سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەفەرەی شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و ڕایگەیاند: ڕووسیا وڵاتێکی کاریگەر و بەهێزە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و ئێمەش پەیوەندییێکی باشمان لەگەڵ ئەم وڵاتەدا هەیە و داوا دەکەین ڕۆڵی زیاتری هەبێت لە دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

ناوبراو درێژەی دا: بۆیە شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەردانی مۆسکۆی کرد تا لەبارەی دۆخی سووریاوە لەگەڵ ڕووسیا گفتوگۆ بکات.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا جەختی کردەوە: لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕووسییەکاندا جەخت لەسەر ئەم بابەتە کرایەوە کە دەبێت ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە و بەپێی بڕیارنامەی 224ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قەیرانی سووریا، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بەشێک بێت لە ڕێگاچارە.

کۆفان کەنعۆ وەبیری هێنایەوە هەرچەند کە ئەمریکا هاوپەیمانی ئێمەیە لەشەڕی دژ بە داعشدا بەڵام ڕەنگە لە سووریا بکشێتەوە بۆیە دەبێت ئێمە هاوسەنگیێک لە پەیوەندییەکانماندا دروست بکەین و لەبارەی دۆەخی سووریاوە لەگەڵ ڕووسیا دەست بە گفتوگۆ بکەین، تا ئێستاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ ئەرێنی بووە.

ناوبراو وتیشی: ڕووسیا و ئەمریکا دوو وڵاتی بەهێزی جیهانن و ئێمە هیچکات کۆتایی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان ناهێنین و بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردی سووریا و جێبەجێ کردنی ئەم بابەتە لە یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین.

News Code 3417

Your Comment

You are replying to: .
captcha