ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پشتیوانیی خۆی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیباندا کۆ بووەوە و پشتیوانیی خۆی و یەکێتییەکەی بۆ تاڵیبان ئەفغانستان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوەکە عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دوو توویتی بڵا وکردەوە و ڕایگەیاندووە، "پشتیوانیی براکانمان دەکەین و دەستخەڕۆیان ناکەین، بەشێک لە پشتیوانییەکەشمان پێدانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگارییە، بەردەوامم و ئامانجەکەم دەزانم کە هێنانەئارای زانینێکی ئیسلامییە".

لە توویتەکەی تریدا ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەڵێت، "دەتوانین لە بواری فێرکردندا هاوکاری گەلی ئەفغانی بین، لەپێناو ڕەوشتبەرز کردنی پرۆسەی فێرکردن و ئاکارەکانی فێرکردن لەڕێگەی پشتبەستن بە بنەما جێگیرەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕاوەکاندا بەپێی ئیجتیهادی زانستی".

قەرەداغی ڕوونکردنەوەی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، "دەتوانین لەڕێگەی سازدانی کۆڕی سیاسییەوە ئەو کارە بکەین، یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پسپۆڕی زۆری هەن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و زاناکانمان لە 93 وڵاتدان".

News Code 3419

Your Comment

You are replying to: .
captcha