ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی رێککەوتنى شنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، ڕێکه‌وتنی شه‌نگال له‌لایه‌ن هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه‌ هه‌وڵی جێبه‌جێ کردنی ده‌درێت به‌ڵام ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ک خۆی هه‌یه‌، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌، ئه‌ویش ئه‌و گرووپ و چه‌کدارانه‌ی لەوێ دروست کراون، له‌ شنگال ئاڕاسته‌ ده‌کرێن و ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ کوردستانی سووریاوە دێنه‌ ناو چیای شنگال.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەش کردوە، ڕێکه‌وتنی شنگال وه‌ک پراکتیک جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ییێک له‌ لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌، جیا له‌وه‌ش گروپێک له‌ حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌کدار و میلیشیایانه‌ ده‌که‌ن که‌ تا ئێستا له‌ شنگالن.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێویسته‌ حکوومه‌تی عێراقی ئه‌و گرووپانە له‌وێ ده‌ربکات و ئاواره‌کانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان و حکوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یی هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی.

News Code 3420

Your Comment

You are replying to: .
captcha