بەرهەم ساڵح، عێراقی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری کردن لە 76ەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراقی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (19ی ئەیلولی 2021) عێراقی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت بۆ بەشداری کردن لە 76هەمین کارەکانی کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە بەرھەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەدا وتاری عێراق پێشکەش بکات.

News Code 3421

Your Comment

You are replying to: .
captcha