پڕۆژەی هاوبەشی عێراق و کۆمپانیایێکی ئەمریکی بۆ وەبەرهێنانی گاز دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێوەی فەرمی پڕۆژەی هاوبەشی عێراق و کۆمپانیای بیکەر ھیوسی ئەمریکی (Baker Hughes) بۆ وەبەرهێنانی گاز دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کەم کردنەوەی بەفیڕۆدانی گازی سرووشتی لەگەڵ کۆمپانیای بیکەر ھیوسی ئەمریکی لە دوو کێڵگەی پارێزگای زیقار دەست بە بەرھەمهێنانی گازی سرووشتی دەکەن، بە جێبەجێ کردنی پرۆژەکە رۆژانە عێراق دەبێتە خاوە 200 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، "ئامانجی یەکەممان بەردانی ئەو نەوتە سووتاوەیە لە وێستگەکانی بەرھەمهێنانی کارەبا، ساڵی 2025 بە دڵنیاییەوە شتێکمان نابێت بەناوی سووتانی نەوتی خام و بۆ بەرھەمهێنانی وزەی کارەبا بەکاریدەھێنین، ئەوکات دەگەینە ئەو ئاستەی رێژەی ئەو گازە سرووشتییەی ھاوردەی دەکەین زۆر زۆر کەم دەبێتەوە".

لەمبارەوە ماتیو توولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمڕۆ بۆنەیێکی زۆر گرنگ بەڕێوەچوو، بەیکەر هیوس کۆمپانیایێکی بەنێوبانگی رێزلێگیراوی نێودەوڵەتیی ئەمریکییە، ئێستا هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات بۆ بەکارهێنانی گازی دەردراو و زیادکردنی بەرهەمی کارەبا بۆ خەڵکی عێراق و هەروەها کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش کە دەبنە هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا. بۆیە ئەم بۆنەیەی ئەمڕۆ زۆر گرنگە.

ناوبراو وتیشی ئێمە دەستخۆشی لە وەزارەتی نەوت دەکەین بۆ هەنگاونانی لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای بەیکەر هیوس بۆ ئەم پرۆژە گرنگە، ئەوەی کە ئەمریکا هێناویەتی بۆ عێراق، تەنها بریتی نییە لە پشتگیریی ئەمن و ئاسایش، بەڵکوو پشتگیری کردنی عێراق لە بەرهەمهێنانی وزە، خۆشگوزەرانی و وەبەرهێنان بۆ خەڵکی عێراق، بۆیە ئێمە دڵخۆشین بۆ ئەم هاوبەشییە.

شایانی باسە عێراق رۆژانە بە بەھای شەش ملیۆن و 900 ھەزار دۆلار و ساڵانە بە بەھای دوو ملیار و 500 ھەزار دۆلار گاز دەسووتێنێت و بەفیڕۆی دەدات، وڵاتێک کە یەدەگی گازە سرووشتییەکەی بە 126 تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.

News Code 3422

Your Comment

You are replying to: .
captcha