ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان مەترسیی دابەشبوونی سووریا دروست دەکات

بەشی جیهان- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دەدات کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا مەترسیی دابەشکردنی ئەو وڵاتەی دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی ڕیباکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری و درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکان لە سووریا ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکایە لەو وڵاتەدا.

ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا وتووە: بە ڕای من ئامادەبوونی سەربازیی ئەوان لە سووریا سیناریۆی دابەش کردنی ئەو وڵاتەی لە پشتە. ئێمە دژی ئەم سیناریۆ دەوەستین و بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاو هەڵدەگرین کە خوازیاری پاراستی یەکپارچی و سەروەریی خاکی سووریایە.

ئەمریکا لە ساڵی 2015ەوە پشتگیریی لە هێزە کوردەکانی سووریا دەستپێکردووە و لە ئێستادا 900 سەربازی خۆی لەناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا جێگیر کردووە.

News Code 3423

Your Comment

You are replying to: .
captcha