دەتوانین پرسى کورد لەگەڵ HDP چارەسەر بکەین

بەشی تورکیا- کەمال کلچدار ئۆغلۆ سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى دەڵێت: دەخوازین پرسى کورد لەگەڵ هەدەپە چارەسەر بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کلچدار ئۆغلۆ، سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەوڵەتى تورکیا 40 ساڵە نەیتوانیوە پرسى کورد چارەسەر بکات و بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسەش پێویستى بەلایەنى فەرمى هەیە.

سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى تورکیا راشیگەیاند: نابێت دەوڵەتى بۆ چارەسەرکردنى پرسى کورد لەگەڵ لایەنى نافەرمى دانوستان و گفتوگۆ بکات.

ناوبراو جەختى لەوە کردۆتەوە، دەخوازین لەگەڵ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، چارەسەرى پرسى کورد بکەین، چوونکە لایەنێکى فەرمین لە ناو پەرلەمان.

News Code 3424

Your Comment

You are replying to: .
captcha