هۆشیار زێباری: لەم هەڵبژاردنە تاڕادەیێکی باش رێگە لە ساختەکاری گیراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،  نەیارەکانیان دەیانەوێت قەبارەی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بچووک بکەنەوە، بەڵام رێکخستن و بەرنامەی حزبەکەیان و بوونی چاودێرییێکی نێودەوڵەتی وایکردوە تاڕادەیێکی باش رێگە لە ساختەکاری بگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە ئامێدی وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوەش کرد: "لەم هەڵبژاردنە تاوەکوو ڕادەیێکی باش رێگە لە ساختەکاری گیراوە، هەروەها نەیارەکانمان دەیانەوێت قەبارەی پارتی بچووک بکەنەوە، بەڵام خەڵکی کوردستان دەزانن ئەگەر پارتی نەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە دەزانن کادیرانی پارتی رەخنەیان لە ژمارەیێک هەڵوێست و هەنگاوی حزب و حکوومەت هەیە، بەڵام بەردەوام بوون لەپشتیوانی کردنی پارتی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێشبینییان ئەوەیە "پارتی لەم هەڵبژاردنەش هەر براوە دەبێت".

هۆشیار زێباری ئەوەشی خستەڕوو، کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆی لەم هەڵبژاردنەدا دیاری کردوە، بەڵام ئەوەی بڕیاری کۆتایی دەدات دەنگدەرە و ئەگەر دەنگدەر نەبێت هیچ پلان و بەرنامەیێک سوودی نابێت.

News Code 3425

Your Comment

You are replying to: .
captcha