ھەڵبژاردن لە سیستەمێکی چەقبەستودا دیموکراسیی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ئەوەی لە عێراق و ناوچەکە دەگوزەرێت بانگەشە کردنى دیموکراسییە، نەک بوونى دیموکراسیەت چونكە لە ٧٠٪ی ئەندامانى ئێستای پەرلەمانى عێراق خۆیان کاندیدکردووتەووە و دیسانەوە داوای متمانە لە ھاوڵاتیان دەکەنەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوەی لە عێراق و ناوچەکە دەگوزەرێت بانگەشە کردنى دیموکراسییە، نەک بوونى دیموکراسیەت ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سیستەمێکی چەقبەستوودا بە واتای دیموکراسیی نایەت، چوونکە لە ٧٠٪ی ئێستای ئەندامانى پەرلەمان خۆیان کاندید کردووەتەوە و دیسان داوای متمانە لە ھاوڵاتیان دەکەنەوە.

هەروەها، بڵێسە جەبار فەرمان وتووشیەتى، پەرلەمانی عێراق لە ٣٢٩ ئەندام پێکدێت و زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەم خولەى ئێستا دوو خولە ئەندامی پەرلەمانن و ٢٠ ى دیکەش سێ خولە ئەندامی پەرلەمانن.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەش داوە، ١٦ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولەى ئێستا لە پێشووتردا وەزیربوون لە کابینە جیاجیاکانی حکوومەتدا و زیاتر لە ٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولەش پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوون و چوار پەرلەمانتاریش پێشتر پارێزگاربوون.

لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەیدا ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق لە نێو بازنەیەکی داخراودا دەسووڕێتەوە و باڵادەستەکانی ناو پارتە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ بە کورسیەکانیان دەکەن لەنێو ئەو بازنە داخراوەدا.

News Code 3429

Your Comment

You are replying to: .
captcha