فینلەندا کونسوڵخانە فەخری لە هەرێم دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فینلەندا بڕیاری داوە کونسوڵخانەی فەخری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیی کرد لە بۆرجێ ماتسۆن و محەمەد نەزەری شاندی تایبەتیی فینلەندا بۆ هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوڕێیان لە دامەزراوەی بنیاتنانی پەیوەندییەکانی هەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا، کە بەمەبەستی پێشکەش کردنی میوانداریی فەرمیی وڵاتەکەیان و بەتایبەتی شاری هانکۆ سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.

لە دیدارەکەدا شاندی تایبەتیی فینلەندا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی فەخریی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی کردنی کشتوکاڵ و ژینگە و وزە جێگرەوەکان و دروست کردنی پەیوەندیی بازرگانی و کەلتوری.

ئەو شاندە خۆشحاڵی خۆیشیان دەربڕی کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا توانیویانە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن لەڕێگەی بەشداری کردن لە ڕاهێنان و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگەدا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و ئامادەیی خۆی بۆ پتەو کردنی پەیوەندییەکان دەربڕی و ستایشی وڵاتی فینلەندای کرد، کە توانیویانە وەک وڵاتی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان 40٪ی وزەی بەکارهێنانیان بۆ وزە نوێیەکان بگۆڕن و پیشەسازیی نەوت بۆ پیشەسازیی دار و تەختە بگۆڕن.

News Code 3431

Your Comment

You are replying to: .
captcha