مەسروور بارزانی: بوونی پەکەکە وایکردوە گوندنشینانی زاخۆ نەتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە داهات و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی یەکسان لەهەموو ناوچەکان دابین بکات، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش لەچوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتیدایە بۆ ئەو سنوورە سەرەڕای بونی چەندین ئاستەنگی لەوانەش بەهۆی بونی پەکەکە گوندنشینانی زاخۆناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانج لەدروست کردنی ئیدارە سەربەخۆکان گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بۆ کاروباری ئیداری پێویست نەکات سەردانی ناوەندی پارێزگاکان بکەن، هەروەها بۆ ئەوەیە هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و کەرتەکانی دیکە زیاتر و فراوانتر بکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو ئاستەنگیانەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رووبەڕووی دەبێتەوە بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە سنووری دەیان گوندی ئەم ئیدارەیەدا، کە بەهۆیەوە هاوڵاتیان لەترسی بۆردوومان و کردنەئامانج ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، هەروەها بەهۆیە نەتوانراوە پڕۆژەی کشتوکاڵی و گەشتیاری لەو ناوچانەدا پەرەی پێ بدرێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقیش مەسروور بارزانی باسی لەوەکرد، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چارەنووسسازە چوونکە هەموو بڕیارێک کە لەپەرلەمانی عێراق دەردەچێت کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت، بۆیە داوا دەکەن هاوڵاتیان دەنگ بەو کەسانە بدەن کە لەپێناوی کوردستان قوربانیانداوە و لەکاتی قەیرانەکاندا تاقیکراونەتەوە و سەرکەتوو بن.

News Code 3433

Your Comment

You are replying to: .
captcha