دوور لە چاوەڕوانییە کە کوردەکانی سووریا کیانێکی سەربەخۆ بونیات بنێن

بەشی جیهان- دکتۆر جیکۆب شاپیرۆ بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: ئەگەری ئەوە هەیە کە کیانێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیات بنرێت، بەڵام ئەگەری بونیات نانی کیانێکی فەرمی لەلایەن کوردەکانی سووریاوە دوور لە چاوەڕوانییە.

دکتۆر جیکۆب شاپیرۆ مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت: "داعش ئێستاش هەڕەشەیە لەسەر عێراق و سووریا".

دکتۆر شاپیرۆ لەبارەی پێگەی ئێستای داعش لە عێراق و سووریا وتی: داعش وەکوو هەڕەشەیێک دەمێنێتەوە. ئەوان ڕەنگە بتوانن ناوەناوە هێرش بکەن بەڵام چیدی چانسی ئەوایان نییە کە دەست بەسەر قەڵەمڕەوەێکدا بگرن.

مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا لەبارەی کاریگەریی یارمەتییەکانی ئەمرکیا بۆ کوردەکانی سووریا وتی: پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە کوردی سووریا دەتوانێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بێت و دەشتوانێت یارمەتیێک بێت بۆ دامەزراندنی کیانێکی خۆبەڕێوەبەر لەلایەن کوردەکانەوە.

دکتۆر شاپیرۆ لەبارەی پاشهاتەکانی پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا وتی: تا هەر ئاستێک کە کوردانی سووریا تواناتر بن باشتر دەتوانن شەڕی داعش بکەن بەڵام لەلایێکی دیکەوە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کوردەکان کونترۆڵێکی دی فاکتۆریان لەسەر قەڵەمڕەوەکەی ئێستایان ببێت.

مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا لەبارەی داهاتووی کوردانی سووریا وتی: ئەگەری بونیات نانی کیانێکی فەرمی لەلایەن کوردەکانی سووریاوە دوور لە چاوەڕوانییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە کیانێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیات بنرێت بەم حاڵەیشەوە ئەم بابەتە لەلایەن تورکیاوە پێشوازیی لێناکرێت.

دکتۆر شاپیرۆ لەبارەی هۆکاری درێژەی هێرشەکانی داعش بۆسەر ناوچە جێناکۆکان لە عێراق ڕایگەیاند: هۆکاری سەرنەکەوتن بەسەر داعشدا لەناوچە کێشەلەسەرەکان ئەوەیە زۆر ئەستەمە بەتەواوێتی گرووپێکی تیرۆریستی لەناو ببرێت. بەتایبەت ئەگەر لە وڵاتێکدا حکوومەتی ناوەندیی پشتگیریی جەماوەریی لەئاستێکی نزمەوە بێت.

ناوبراو لەبارەی کاریگەریی پرسی ئەفغانستان لەسەر چارەنووسی داعش وتی: لەمباروە دەبێت بڵێم نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان کاریگەریێکی ئەوتۆی لەسەر چارەنووسی داعش ببێت.

News Code 3436

Your Comment

You are replying to: .
captcha