تابلۆیێکی بزماریی 3500 ساڵە دەگەڕێنرێتەوە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی پێنجشەممە تابلۆیێکی قوڕیی بزماریی کە بەشێکە لە داستانی گەلگامش و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ دەگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یونسکۆ ئاشکرایکردووە، تابلۆکە لە ساڵی 1991 لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و دوای چەند ساڵێک گەیشتووەتە ئەمریکا، تابلۆکە لە قوڕ دروست کراوە و بە نووسینی بزماری بەشێک لە داستانی گەلگامشی لەسەر نووسراوە.

تابلۆکە لە کاتی شەڕی کەنداودا لە ساڵی 1991 لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە، لە ساڵی 2003 بازرگانێکی کەلوپەلە شوێنەوارییەکان کڕیوییەتی و بەوڕێگەیە گەیشتووەتە ئەمریکا.

لە ساڵی 2007 ئەو تابلۆیە بە نرخی 50 هەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی 2014 لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (هۆبی لۆبی)ەوە بەنرخی 1.67 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، بەمەبستی پیشاندانی لە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لە واشنتن.

بەڵام لە ساڵی 2017 یەکێک لە پارێزەرانی مۆزەخانەکە دەکەوێتە گومانەوە لەسەر بنەڕەتی تابلۆکە چوونکە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە تابلۆکە کە لەکاتی مامەڵە پێوەکردنیدا بەکارهێنراون تەواو نەبوون.

لەساڵی 2019 دەسەڵاتی ئەمریکا تابلۆکەی ڕەوانەی دادوەری فیدراڵی کردووە و بڕیار لەبارەی گەڕاندنەوەی تابلۆکە بۆ عێراق دراوە.

لە مانگی تەمموزدا ئەمریکا 17 هەزار پارچە شوێنەواری گەڕاندەوە بۆ عێراق کە مێژووی بەشێکی زۆریان بۆ چوار هەزار ساڵ پێشتر دەگەڕایەوە.

سەرچاوە: ئاوێنە

News Code 3438

Your Comment

You are replying to: .
captcha