ڕووسیا بەنیازە دەسەڵاتێکی خۆبەڕێوەبەری بەرتەسک بە کوردی سووریا بدات

بەشی جیهان- سێرگەی مارکۆف بڕوای وایە دەوڵەتی ڕووسیا مەیلی بە پێدانی خۆبەڕێوەبەریێکی سنووردار بە کوردەکانی سووریا هەیە ئەوەش لەژێر چاودێریی سەرۆک کۆماری سووریادا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی پراودی ڕووسیا ڕاپۆرتێکی لەسەر دواهەمین دیداری ئەمساڵی نێوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت بڵاو کردۆتەوە. ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژە بە بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکات و ئەگەری ئەوش باس دەکات کە ئەم سیناریۆیە بۆ کوردی سووریاش دووپات ببێتەوە و دەنووسێت: پرسی کوردانی سووریا مژارێکی گفتوگۆی نێوان پووتین-ئەردۆغان دەبێت.

سێرگەی مارکۆف، بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی مۆسکۆ بەم ڕۆژنامەیە وتووە کە کوردەکان گەورەترین پرسی تورکیان و بەو هۆیەوە کە کوردانی سووریا نزیک لە پەکەکەن؛ تورکیا بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بوونیان لە سنوورەکانی خۆی دەکات.

ئەم شرۆڤەکارە ڕووسیا بڕوا وایە کە ڕووسیا مەیلی بە پێدانی خۆبەڕێوەبەریێکی سنووردار بە کوردەکانی سووریا هەیە کە دەتوانێت لەژێر چاودێریی سەرۆک کۆماری سووریادا بێت.

مارکۆف زیاتر وتی: ئێستا تەنها دەبێت چاوەڕوان بکەین کە ئەم سازیانە چۆن دەکرێت.

News Code 3442

Your Comment

You are replying to: .
captcha