لە سلێمانی شەڕ لەنێوان دانیشتووانی گوندێک و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و 12 برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و دانیشتووانی گوندی تووە سپی لە سلێمانی لە کاتی رووخاندنی خانووەکانیان، پێنج کەس بە فیشەک بریندارکران و نزیکەی 30 خانووی زێدەڕۆش رووخێندران، هەروەها بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی و شەش کارمەندی دیکەیشیان بریندار دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 21-09-2021، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داراستان بە مەبەستی رووخاندنی ژمارەیێک خانووی زێدەڕۆ لە گوندی تووە سپی لە پارێزگای سلێمانی، دەچنە ئەو گوندە و نزیکەی 30 خانووی زێدەڕۆ دەڕووخێنن، لەکاتی رووبەڕوونەوەی خەڵکی گوندەکە بۆ رێگری کردن لە رووخاندنی خانووەکانیان، پێکدادان لەنێوان هێزەکە و دانیشتووانی گوندەکە دروست دەبێت.

هێمن کەمەرخان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لابردنی ئەو زێدەڕۆییانە کاری ئەوان نییە، بەڵام لەسەر فەرمانی چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ رۆشتوونەتە ناوچەکە و لەلایەن دادوەرەوە ئاگادارکراونەتەوە کە چەند دووکانێک بە نایاسایی دروستدەکرێت و پێویستە رێگری لێبکرێت، چوونکە دەستدرێکژی کردنە بۆ سەر موڵکی گشتی.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان دەڵێت، دوای ئەوەی کە رێگرییان لێکراوە کە دووکانە زێدەڕۆکان بڕووخێنن گرژی دروست بووە و عه‌مید ئاری ره‌ئوف سابر، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و شەش کارمەندی دیکەیان بریندار کراون.

لەبارەی ئەوەی کە پۆلیسی دارستان تەقەی لە خەڵک کردووە، هێمن کەمەرخان دەڵێت، تەقەیان نەکردووە، "ئەگەر تەقەمان بکردایە، بۆ ئەو هەموو کارمەندەمان بریندارن؟.. ئەو کەسانەشی بریندار بوون بە تەقەی خۆیان بووە و لە پشتەوە لێیاندراوە".

News Code 3443

Your Comment

You are replying to: .
captcha