باندێکی بەقاچاخ بردنی کوردەکان بۆ بەریتانیا، دادگایی دەکرێن

بەشی جیهان- شەش هاونیشتمانی دانیشتووی بەریتانیا بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کوردەکانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە ئەوروپییە دادگایی دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە ئەو باندە تۆمەتی ئەوەیان دەدرێتە پاڵ کە بەشێک بوون لە تۆڕێکی تاوانکاریی رێکخراو و کاریان بەقاچاخبردنی سەتان کۆچبەری کورد بووە بۆ نێو بەریتانیا کە لەساڵی 2018دا دەستگیر کراون.

ئەو کەسانە لە بەرامبەر پەڕاندنەوەی هەر کۆچبەرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە بۆ نێو بەریتانیا نزیکەی 5000 تاوەکوو 10 هەزار پاوەندیان وەرگرتووە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە 23-9-2021 لە دادگەی نیوکاسڵ دادگایی بکرێن.

مارک سپوورس، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی هەرێمی سەربە ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا رایگەیاند، تۆمەتبارکردنی ئەو شەش کەسە دوای لێکۆڵینەوەیێکی درێژ و ئاڵۆز هات کە ئاژانسە ئەمنییەکانی هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و بەریتانیا تێیدا بەشداربوون.

ئەو کەسانە تەمەنیان لەنێوان 27 و 47 ساڵدایە و دانیشتووی باکووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا و لەندەنن و لە ساڵی 2018دا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

News Code 3447

Your Comment

You are replying to: .
captcha