ڕووسیا لەگەڵ شێوازێک لە شێوازەکانی سیستەمی ناناوەندییە لە سووریا

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەوەی کە ڕووسیا بیری لێدەکاتەوە فیدراڵیزمی ڕاستەقینە نییە بەڵام پڕۆژەیێکە کە ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی دەناسێنێت کە لە چوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا گەیشتبێتە ڕێککەوتن.

«نورشان حسێن» نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە ئەو دەنگۆیانە کە باس لە ئەگەری قبووڵ کردنی پرسی فیدراڵیزم لە سووریا دەکەن لەلایەن ڕووسیاوە ئەوەش پاش سەردانی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و ڕایگەیاند: هێشتا شاندەکەی ئیدارەی خۆسەر و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەو سەردانە نەگەڕاونەتەوە تا لەمبارەوە زانیاری بخەنە ڕوو، بەڵام ئەوەی کە ڕووسیا بیری لێدەکاتەوە شێوازی تەواوی فیدراڵیزم نییە بەڵام پڕۆژەیێکە کە ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی دەناسێنێت کە لە چوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا گەیشتبێتە ڕێککەوتن.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان درێژەی دا: پڕۆژەیێک کە ئێمە باوەڕمان پێێیە، سووریایێکی ناناوەندی و دیموکراتیکە و هەر کاتێک کە دیالۆگ دەست پێبکات چەندایەتی چۆنایەتییەکەی لە پڕۆسەی گفتوگۆدا ڕوون دەبێتەوە و ئێمە هەوڵ بۆ سوورایەک دەدەین کە پێکهاتەیێکی دیموکرات بێت و هەموو ئایین و میللەتەکانی خۆی بە فەرمی بناسێت.

نورشان حسێن زیاتر ڕایگەیاند: پێشتر وەزارەتی دەروەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە پڕۆژەیێک هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سووریا دەتوانێت دووپات ببێتەوە. هەرچەند کە ئەمە ڕاگەیێنراوێکی قەدیمییە بەڵام گرفتی ئێمە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی سیستەمێکی ناناوەندیی و دیموکراتیکە کە چۆنییەتیی ئەو سیستەمە لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا دیاری دەکرێت.

News Code 3450

Your Comment

You are replying to: .
captcha