مۆسکۆ بڕوای نییە بە چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی سووریا

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: ڕووسیا تەنها بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدایە و بڕواشی بە چارەسەر کردنی پرسی کورد لە سووریا نییە.

فادی مەرعی سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پرسی فیدراڵیزم لە گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەر و بەرپرسانی ڕووسیا و ڕایگەیاند: ئەمە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ جیهان کە ڕووسیا هێشتا هێزێکی کاریگەرە لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەییدا.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا و چین زیاتر لە جارێک کەڵکیان لە ڤێتۆی خۆیان بۆ پشتگیری کردن لە دەسەڵاتی ئەسەد وەرگرتووە و لە دواهەمین جاریشدا ڤێتۆیێک بوو لەدژی فراوان کردنی یارمەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە سنوورە جیاوازەکاندا.

فادی مەرعی زیاتر وتی: ڕووسیا بە ئاشکرا درێژە بە سیاسەتی پشتگیری کردن لە بەشار ئەسەد دەدات و بەگوێرەی ئیدیعاکانی خۆی بڕوای بە چارەسەری سیاسی بۆ پرسی سووریا نییە.

ناوبراو ئاماژەشی دا بە هۆکارەکانی ئامادەبوونی ڕووسیا لە سووریا و گرینگترین هۆکارەکان بریتین لە: پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە سووریا، چوونکە ڕووسیا بەرژەوەندیی ئابووریی و سەربازیی زۆری لە سووریا هەیە. بەتایبەت بنکەی سەربازی هێزی دەریایی ڕووسیا لە تەرتووس کە لەسەردەمی سۆڤیەتی کۆنەوە بەرپا کراوە. هەروەها بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ستراتێژیک. چوونکە ئەم دەستوەردانەی ڕووسیا هەڵگری پەیامێکە بۆ جیهان کە جیهان کە ڕووسیا هێشتا هێزێکی کاریگەرە لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەییدا.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا درێژەی دا: هۆکارێکی دیکەی ئامادەبوونی ڕووسیا لە سووریا، پشتگیری کردنە لە مانەوەی پووتین لەسەر دەسەڵات. سزا ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا پاش لکاندنی دوڕگەی کریمە بە وڵاتەکەیەوە و نزم بوونەوەی نرخی نەوت هاووڵاتییانی ڕووسیای هەژارتر کردووە؛ بۆیە ئامادەبوونی ئەو وڵاتە لە سووریا ئاوڕی خەڵک لەسەر پرسە ناوخۆییەکان لادەدات.

ناوبراو وتیشی: پرسێکی دیکە فرۆشتنی چەک بە سووریایە. چوونکە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا و نمایش کردنی ئامێرە جەنگییەکان لەوان فڕۆکە، مووشەک و سیستەمی سەربازی بە چەشنێک ڕێکلام کردنی پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا دێتە ئەژمار.

News Code 3451

Your Comment

You are replying to: .
captcha