ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان لەژێر کونترۆڵی دیمەشقدا بن

بەشی سووریا- «نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: ڕووسیا بەدوای فیدراڵیزم لە سووریا نییە و ئامانجیشی لە دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی کونترۆڵی دەوڵەتی ناوەندییە بەسەر هەموو سووریا و بەتایبەتیش باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

نافێع عەبدوڵڵا «نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دیداری ئەم دواییەی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر و بەرپرسانی ڕووسیا لە مۆسکۆ و ڕایگەیاند: ڕووسیا هیچ کات ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ گەلی سووریا و کوردەکان نییەو ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت هەر چییەک حکوومەتی ناوەندیی بە کوردەکانی بدات ئێمە کێشەمان لەگەڵی نابێت.

ناوبراو وتیشی: ئەمەش دەریدەخات کە ڕووسیا دەیهەوێت لەڕێگای دانوستانی نێوان حکوومەتی ناوەندی و کوردەکانەوە کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندی بەسەر هەموو سووریادا بسەپێنێت و دانوستانەکانیش هەر بۆ ئەم ئامانجەیە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ئاماژەشی دا بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە سووریا و ڕایگەیاند: ڕووسیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدایە لە وڵاتانی ناوچەکە و لە سووریاشدا و بڕواشی بە ڕێگاچارەی سیاسی نییە.

نافێع عەبدوڵڵا وەبیری هێنایەوە: ڕووسیا بەدوای فیدراڵیزم لە سووریا نییە و ئامانجیشی لە دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی کونترۆڵی دەوڵەتی ناوەندییە بەسەر هەموو سووریا و بەتایبەتیش باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

News Code 3453

Your Comment

You are replying to: .
captcha