نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق، کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق، کۆ بوونەوە.

کوردپرێس، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ پێدرۆ مارتينز، باڵيۆزى نوێی ئيسپانيا له‌ عێراق كرد کە لە سەرەتاکانی ئەم مانگە دەستبەکاربوو، لە دیدارەکەدا بارزانی هه‌موو پشتگيرييێكى بۆ سه‌رخستنى باڵیۆزی ئیسپانیا لە ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزى ئیسپانیا هیواى خواستووە بتوانێت پەیوەندییەکانى ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا.

باڵیۆزى ئیسپانیا دووپاتى کردەوە کە هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى دەدات بۆ سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنان، هەروەها سەرسامیى خۆی بە ئاوەدانى و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کورستان دەربڕى.