مۆڵەت بە جووڵەی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە سنوورەکاندا نادەین

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری هەماهەنگیی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند: مۆڵەت بە جووڵەی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی وڵات لە سنوورەکاندا نادەین. نوێنەرانی پەرلەمانیش دەبێت لە ڕێگای وەزارەتی دەروەی وڵاتەوە بەدواداچوون بکەن بۆ دەرکردنی ئەو گرووپانە لە خاکی عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار ئیسماعیل خەلیل زادە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆزی شاری بۆکاندا ڕایگەیاند: گرووپەکانی دژبەری ئێران بە پارەی ڕەژیمی زایۆنی و سعوودی هەوڵ دەدەن وڵات بەرەو نائەمنی ببەن.

ناوبراو زیاتر وتیشی: سنوورەکانی عێراق بەشێوەی یەک لایەنە لەلایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەوە کە لە هێزەکانی سوپا و سنوورەوانی پێکهاتوون کونترۆڵ دەکرێت و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی مۆڵەت بە نفووز کردنی ئەو گرووپانە بۆ ناو وڵات نادەن و بەتوندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

سەردار خەلیل زادە ئاماژەی بە ئەم بابەتە کرد کە ئەمنییەتی وڵات لەم ناوچەیەدا لە ئەستۆی هێزەکانی سوپا و هێزە خۆبەخشەکانە و زیادی کرد: هەروەها کە شایەتحاڵ بوون چەند ڕۆژی ڕابردوو گرووپەکانی بەرهەڵستکاری ئێران لەلایەن سەربازەکان و پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە زلەیەکی توندیان بەرکەوت.

جێگری هەماهەنگیی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا درێژەی دا: هۆشداریی پێویست بە بەرپرسانی باکووری عێراق دراوە کە ڕێگری بکەن لە ئامادەبوونی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لەو ناوچانەدا، چوونکە سوپا بشێوەنانەوە لە سنوورەکان و ناوخۆی وڵاتدا بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت و لەمبارەوە خۆڕاگر نابێت.

News Code 3461

Your Comment

You are replying to: .
captcha