وەزیری دەورەی ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوونەوە

بەشی ئێران- وەزیری دەورەی ئێران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدایی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیاند حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەی دیدارەکانیدا لە په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بووەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو دیدارەدا جەختی لە پەیوەندییە ستراتێژیکەکانی ئێران و عێراق کردەوە و ئامادەیی ئێرانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

وەزیری دەروەی ئێران ئاماژەشی دا بە ڕەهندەکانی پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق و جەختی کردەوە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییەکانی نێوان دوو وڵات.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و سوپاسی ئەو هەموو یارمەتییانەی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراون.

پرسی دۆخی ئەفغانستان، سووریا، بەحرەین و یەمەن تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

News Code 3462

Your Comment

You are replying to: .
captcha