هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 70 ئۆتۆمبێلی سەربازیی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، 70 ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازییان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە توویتەر ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەک کردنی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون".

ئاماژەی بەوەش كردووە، بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەک کردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی دانیشتوان.

News Code 3464

Your Comment

You are replying to: .
captcha