ئەمریکا بەرپرسێکی نوێ بۆ کاروباری سووریا دیاری دەکات

بەشی جیهان- ئیدارەی جۆ بایدن، ئتان گولدریچ وەکوو بریکاری وەزارتی دەرەوە بۆ کاروباری شام دیاری دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئتان گولدریچ وەکوو بەرپرسی کاروباری شام کە بریتین لە وڵاتانی ئۆردن و سووریا و لوبنان دەست نیشان کراوە. ئتان گولدریچ وەکوو جێگرەوەی ئیمی کاترۆنا دەست بەکار دەبێت، ناوبراو پێشتر دیپلۆماتی باڵای ئەمریکا بووە لە ئیمارات.

گۆڤاری مۆنیتۆری ئەمریکی ئاماژەی داوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبارەی سووریا کە لە ئیدارەی نوێدا هیچ نەگۆڕاوە و دەنووسێت: ئەم گۆڕانکارییە لە پۆستەکاندا بەواتای گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە نییە.

News Code 3465

Your Comment

You are replying to: .
captcha