باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق، لەگەڵ مەسروور بارزانی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لەهەولێر بکەنەوە.