سەرۆککۆماری ئێران: ئیلام ئەرکی خۆی بەرامبەر شۆڕش ڕاپەڕاندووە

بەشی ئیلام- سەرۆککۆماری ئێران کە بە سەردانێک لە شاری ئیلامە ڕایگەیاند پارێزگای ئیلام ئەرکی خۆی بەرامبەر شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران ڕاپەڕاندووە و پێویستە قەرەبووی بێ بەش بوونی بکرێتەوە.

کوردپرێس:

ئایەتوڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی هەینی بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە پارێزگای ئیلام و سەردانەکەی لە درێژەی چەندین بەسەرکردنەوەی پێشووتری وەزیرەکانی دەوڵەتدا بووە بۆ بەئەنجام گەیاندنی چەند پڕۆژەیێکی ئابووری و ئاوەدانکاری.

سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دەروبینینی خەڵکی ئیلام لە سەردەمی شەڕی سەپاوی ئێران و عێراقدا کرد و گوتیشی ئیلام ئەرکی خۆی بەجێ هێناوە و چەندین هەنگاوی باش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پارێزگایە لە پێشووتردا هەڵگیراوە بەڵام پێویستە هەنگاوی زیاتر لەو بارەیەوە ببڕین.

ڕەئیسی ئاماژەی بە کورتهێنانی بودجەی گشتی کرد و گوتیشی بەداخەوە بە گوێرەی ئەو چوارچێوەیەی پێشتر بودجەی لە سەر نووسراوە ئێستا کورتهێنانێکی زۆر لە بودجەدا هەیە و زۆربەی کێشەکانی وڵات دەگەڕێتەوە بۆ هەمان کورتهێنانی بودجە.

سەرۆککۆماری ئێران پشتگیریی مودیر و کاربەدەستانی بوێر و شۆڕشگێڕی کرد و گوتیشی: دەوڵەت بە هەموو توانایەوە پشتگیریی کاربەدەستانی بەتوانا دەکات بۆ سڕکردنی سزاکانی دژبە ئێران و هەوڵی باش کردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییان دەدات.

News Code 3470

Your Comment

You are replying to: .
captcha