خانمە شاعیرێکی کورد لە پاکستان لە دایک ئەبێ و لە ئەمریکا دەدرەوشێتەوە

بەشی جیهان- هەژار بابان شاعیری کوردزمان لە پاکستان  لەدایک بووە بەڵام لە ئەمریکا گەورە بووە و پێشوازیی بەرچاو لە شێعرەکانی وای کردووە نازناوی خاتوونی شێعری پێ ببەخشرێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەدەبی و فەرهەنگیی ئەتڵەس ئابسکۆرا لە ڕاپۆرتێکدا باسی ژیانی خانمە شاعیرێکی کورد دەکات کە گوایا کوردستانی زێدی باوک و دایکی خۆی تا ئێستا نەبینیوە و لە پاکستان لە دایک بووە و لە ئەمریکا گەورە بووە بەڵام لە شێعرەکانیدا "کوێستان"وەک هێمای کوردستان و کورد دەرکەوتووە.

خانمی هەژار بابان ئێستا بیستەکانی ژیانی تێپەڕاندووە و لە تەمەنی سی ساڵیدایە بەڵام بە پێی نووسراوی گۆڤارەکە زۆر زوو ناوی دەرکردووە و شیعرەکانی لایەنگری نێونەوەتیی زۆری هەن.

شێعرەکانی ئەو خانمە شاعیرە کوردە بە زمانی ئینگلیزین و یەکەم کۆمەڵە شیعری ئەو خاتوونە بە ناوی "ئەوەی من لەبارەی چیاکانەوە دەیزانم"، سەفەرێکی خەیاڵی و ڕوئیایییە و وەک ئۆلیڤەر باندرۆفی شاعیر دەڵێت: کتێبێکە کە دەمانباتە ئەو شوێنەی پرسیار دەوروپشتمان دەگرێت.

خانمی هەژار بابان بە هۆی شێعرە پڕهەستەکانیەوە خەڵاتی پۆل ئەند دیزی بردۆتەوە کە بە شێوەیێک لە شێوەکان قبووڵێکی خوێندنی بێ بەرامبەرە بۆ شاعیرە گەنجەکان و ئەو خانمە شاعیرە هەر لە سەردەمی نەونەمامیدا نازناوی خاتوونی شێعری گەنجانی دیترویتی مسۆگەر کرد.

News Code 3471

Your Comment

You are replying to: .
captcha