کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی نەخێری دا بە پڕۆژەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

بەشی جیهان- پڕۆژەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، لە کۆنگرێسی ئەمریکا خرایە دەنگدانەوە و کۆنگرێس دەنگی نەخێری بەو پڕۆژەیە دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەموارێکی پێشنیازکراوی جەمال بۆمانی کۆنگرێسمانی پارتی دیموکراتی بۆ یەکێک لەپڕۆژەیاساکان پێشکەشکراوەکان ڕەتکردەوە کە بەپێی ئەوە لەدوای ساڵێک لەدەرچونی یاساکە، دەبێت بونی سەربازیی ئەمریکا لەسوریا کۆتایی پێبهێنرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "نۆرس پرێس"، بۆ پەسەندکردنی هەموارەکە دەبوو زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس ڕەزامەندی لەسەر دەربڕن‌و دەنگی پێبدەن، بەڵام 286 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بەڕەتکردەوەیداو لەبەرامبەردا 141 ئەندام پشتگیریان کرد‌و بەبەڵی دەنگیاندا.

لەو دەنگدانەدا 187 ئەندامی کۆماریی‌و 99 ئەندامی پارتی دیموکرات هەموارەکەیان ڕەتکردەوەو دژی چونەدەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بون لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان.

لەهەموارەکەدا پێشنیازێکی تێدابوو بۆئەوەی بودجەیەکی تایبەت بۆ بونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریا تەرخانبکرێت، ئەویش وەک سەرەتایەک بۆ کێشانەوەی ئەو هێزانە لەسوریا بەشێوەیەکی کۆتایی لەنێوان شەش مانگ بۆ ساڵێک.

News Code 3473

Your Comment

You are replying to: .
captcha