کۆنگرێسی ئەمریکا پێشنیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕەت کردەوە

بەشی جیهان- ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی هەموارێکی پێشنیازکراوی ڕەتکردەوە کە دەبێت بوونی سەربازیی ئەمریکا  لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کۆتایی پێبهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال بۆمان کۆنگرێسمانی پارتی دیموکرات پڕۆژەیاسایێکی پێشکەش کرد و داوای لە کۆنگرێس کرد کە دەبوو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان پاش ساڵێک لە پەسەند کردنی پڕۆژەکە بکشێنەوە بۆ پەسەندکردنی هەموارەکە دەبوو زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس ڕەزامەندی لەسەر دەربڕن‌ و دەنگی پێبدەن.

بەڵام 286 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بەڕەت کردنەوەی دا و لەبەرامبەردا 141 ئەندام پشتگیریان کرد ‌و بەبەڵی دەنگیاندا.

لەو دەنگدانەدا 187 ئەندامی کۆماریی ‌و 99 ئەندامی پارتی دیموکرات هەموارەکەیان ڕەتکردەوە و دژی چوونەدەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بوون لە سووریا و کوردستانی سووریا.

لە هەموارەکەدا پێشنیازێکی تێدابوو بۆئەوەی بودجەیێکی تایبەت بۆ بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا تەرخان بکرێت، ئەویش وەک سەرەتایێک بۆ کێشانەوەی ئەو هێزانە لە سووریا بەشێوەیێکی کۆتایی لەنێوان شەش مانگ بۆ ساڵێک.

News Code 3475

Your Comment

You are replying to: .
captcha