وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 360 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون  و 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە دوێنێوە 5913 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 360 تووشبووی نوێ تۆمار کراون، 41 لە هەولێر، 50 لە سلێمانی، 253 لە دهۆک، 16 لە گەرمیان بوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، 1002 کەس لە دوێنێوە چاک بوونەتەوە، کە 280 کەس لە هەولێر، 450 لە سلێمانی، 185 لە دهۆک، 30 لە هەڵەبجە، 32 لە گەرمیان و 25 لە راپەڕین بوون.