وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق: له‌ دوێنێوه‌ 33 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 1312 تووشبووی دیکه‌ تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا  1312 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.991.628  تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 5310 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 33  تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 6 که‌سیان له‌ هه‌ولێر، 4 که‌سیشیان له‌ سلێمانی، یه‌ک که‌سیشیان له‌ دهۆک بوو، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 4.623.339  ژه‌م.