حکوومەتی هەرێمی کوردستان: کۆنفرانسی (السلام والاسترداد) بەھیچ شێوەیێک گوازرشت لە رای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆنفرانسی (السلام والاسترداد) بەبێ زانیاری و رێگەپێدانی ئێمە کراوە و بەھیچ شێوەیێک گوازرشت لە رای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە بەرپرس دەبن و.. رێکاری پێویستیش لەبەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە دەگرینەبەر."

جووتیار عادل ئەوەشی گوت کە ئەو بیروبۆچوونانەی کە لە کۆنفرانسەکە خراونەتەڕوو، "بەھیچ شێوەیێک گوازرشت لە رای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکەن."