ھێرشێکی داعش لە دیالە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر پارێزگاکە سێ ھاوڵاتی کوژران و ئەفسەرێک بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، چەکدارانی داعش شەوی رابردوو کاتژمێر ١١ی شەو لە گوندی حەدلئەخزەر لە ناحیەی گەیارەی سەربە قەزای بەعقوبە بە بار ھەڵگرێکی جۆری لۆری ھێرشێکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەکاتی گەیشتنی بارھەڵگرەکە بە شوێنی رووداوەکە، ھاوڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان لێی نزیک بوونەتەوە، لە دوورەوە قەناس بەدەستەکانی داعش تەقەیان لە ھاوڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان کردووە و بە ھۆیەوە سێ ھاوڵاتی کوژراون و ئەفسەرێکیش لەبەشی پۆلیسی گەیارە برینداربووە.

سەرچاوە: NRT

News Code 3487

Your Comment

You are replying to: .
captcha