ڕۆحانی: هەموو هەوڵی خۆمان بۆ شکاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دەخەینە گەڕ

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە مەڕاسیمی کردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی دەوڵەتیدا باسی وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێرانی کرد و ڕایگەیاند: هەر وەک ڕێبەری باڵا گوتی نابێت تەنانەت یەک سەعات لە شکاندنی گەمارۆکاندا ئیهمال بکەین.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 27ی سەرماوەزی 1399 بەرامبەر بە 17ی کانوونی یەکەمی 2020 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە وتارێکدا کە کاتی کردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی دەوڵەتی پێشکەشی کرد ڕایگەیاند هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بشکێنن.

ڕۆحانی گوتیشی: ڕۆژی ڕابردوو ڕێبەری باڵای ئێران لە ئامۆژگارییەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تەنانەت یەک سەعاتیش نابێت بۆ شکاندی سزا ئابوورییەکان ئیهمال بکەین هەر بۆیە دەوڵەتیش هەموو هەوڵ و توانای خۆی دەخاتە گەڕ و تەنانەت یەک سەعاتیش ئهمالی شکاندنی سزاکان ناکات.

سەرۆککۆماری ئێران زیادیشی کرد: خۆشحاڵین کە سەرباری گوشارە قورسە ئابووری و سیاسییەکان ئەمڕۆک پڕۆژەی دەوڵەتی بە بایەخی زیاتر لە 7 هەزار ملیار تمەن دەکرێتەوە.

ڕۆحانی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا کۆتاییی دەوڵەتی ڕاوێژ و ئومێد 180 پڕۆژەی دیکە بە بایەخی 25 هەزار ملیار تمەن دەکرێتەوە و دەگاتە ئاستی وەبەرهێنان.

News Code 349

Your Comment

You are replying to: .
captcha