وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق پرسە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکەن

بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق ڕێێکەوتن لەسەر ئەوەی کە ژمارەیێک پرسی هاوبەش، لەوان پرسی گواستنەوەی پارەکانی ئێران لە عێراقەوە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی میدیایی وەزارەتی دەروەی ئێران بڵاوی کردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی 76ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ فواد مەعسووم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەر دوولایەنەکە هاوڕابوون لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی دوو وڵات لە تاران و بەغدا.

دیپلۆماسیی ئابووری تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەروەها لەبارەی هەندێک پرس وەکوو هەناردە کردنی گاز و کارەبا ڕێککەوتن کرا.

لەم دیدارەدا هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوان پرسی ئەفغانستان و کەنداو گفتوگۆیان ئەنجام دا.

News Code 3490

Your Comment

You are replying to: .
captcha