کچە کوردێکی تەمەن 21 ساڵ دەبێتە گەنجترین ئەندامی پەرلەمانی ئایسلەند

بەشی جیهان- ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەند، راگەیێندرا و لەنیا تەها کەریم کە کچە کوردێکی عێراقییە بووە گەنجترین ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی 25ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەند بەڕێوەچوو و دوێنێ یەکشەممەش ئەنجامەکەی راگەیێندرا، بەپێی ئەنجامەکە هاوپەیمانیێتی پارتی چەپ و راستەکان براوەی زۆرینەی دەنگەکان بوون و لە کۆی 63 کورسی، 37 کورسییان بەدەستهێنا.

هەر لەو هەڵبژاردنەدا بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو بەربژێرە ژنانەی گەیشتنە پەرلەمان زیاتر بوو لە پیاوان. کچە کوردێکی ئەو وڵاتەش بە ناوی لەنیا تەها کەریم، تەمەن 21 ساڵ، وەک گەنجترین ئەندام پەرلەمانی ئایسلەند هەڵبژێردرا.

لەنیا تەها کەریم، تەمەن 21 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێكی میدیاییدا باسی لە پێشینەی خێزانی خۆیی کردووە و دەڵێت، باوکی ئەو کوردە و لە ساڵی 1993 چووەتە ئایسلەند و دایکیشی لە 1996دا چووەتە ئەو وڵاتە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شار و ناوچە بکات.

لە 2013دا خێزانەکەی لەنیا گەڕاونەتەوە کوردستان و لە 2016دا جارێكی دیکە چوونەتەوە ئایسلەند.

لەنیا دەڵێت: "من لە ئایسلەند لە دایکبووم و گەورە بووم. زمانی ئایسلەندی زۆرباش دەزانم، بەڵام هاوکات دەشزانم کە من بە بنەچە لە خێزانێكی کۆچبەرەوە هاتووم".

News Code 3494

Your Comment

You are replying to: .
captcha