بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاندوە: "جێگەی داخە کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، کۆنگرەیێکی پیلانگێڕانەی ئاوا ببەسترێ لەلایەن کەسانێکی نەکراو و ناحەز بە دۆزی رەوای گەلەکەمان، بەناوی کۆنگرەی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی داگیرکاری ئیسرائیل."
یەکگرتووی ئیسلامى ئیدانەی بەڕێوەچوونى ئەو کۆنگرەیە دەکات و ئاماژەى بەوە کردوە، بەتووندی ئەو کارە پیلانگێڕییە مەحکووم دەکەن و بە هەنگاوێکی دووژمنانەی دەزانن بۆ ناشرین کردن و تێکدانی دۆستایەتی گەلانی ناوچەکە و یەکسان کردنی ستەمکار و ستەملێکراو."
هەروەها یەکگرتوو پێشیوایە کە کۆنگرەکە دەبێتە پاساو بۆ پەلامارێکی دیکەی ناحەزانی هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە "چاوکراوەتربن و رێگە نەدەن هەرێمەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێی خەڵکان و مۆڵگەی پیلانگێڕی لەسەر حیسابی مافی میلـلەتەکەمان.
Your Comment