فینلاند بە نهێنی بەرنامەی خوێندنی ئۆنلاینی بۆ منداڵانی کەمپەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەست پێکردووە

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی فینلاند بەبێ ئاگاردایی بەرپرسانی کوردی سووریا هەستاوە بە ڕاهێنانی ئۆنلاین بۆ منداڵانی هاووڵاتیی خۆی کە لە کەمپی هۆڵدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی فینلاند ئاشکرای دەکەن کە وڵاتەکەیان بەرنامەی پەروەردەی ئۆنلاینی بۆ دەیان منداڵی فینلاندی کە لە بنەماڵەی داعشەکانی کەمپی هۆڵن دەست پێکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "هێڵسینکی تایمز" و "ئێم تی ڤی" وەزارەتی دەرەوەی فینلاند خولی ڕاهێنانی سەرەتایی بۆ منداڵانی فینلاندی کەمپی هۆڵ دەست پێکردووە بەبێ ئەوەی کە بەرپرسانی کوردی سووریا ئاگادار بکاتەوە.

ڕۆژنامەی هلسینگێن سانۆمات بۆ یەکەمجار ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند بە یارمەتیی دوو وەزارەتخانەی دیکە و ڕێکخراوێکی ڕاهێنانی ئۆنلاین، بەرنامەیەکی بۆ دەیان منداڵی فینلاندی لە کەمپی هۆڵ دەست پێکردووە کە لە ڕێگای مۆبایلی دایکی ئەو منداڵانەوا ئەنجام دراوە.

News Code 3509

Your Comment

You are replying to: .
captcha