ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات هێزە کوردەکانی سووریا لە سنوورەکانی تورکیا دوور بخاتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسێکی تورکەوە دەنووسێت: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدارەکەیدا لەگەڵ پووتین داوای لێدەکات هێزە کوردەکانی سووریا لە سنوورەکانی تورکیا دوور بخاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسانی تورکیا دەگێڕێتەوە کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە دیداری ڕۆژی چوراشەممەی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لێدەکات یارمەتیی ئەنقەرە بدات بۆ دەرکردنی هێزە کوردەکانی سووریا لە هەندێک لە ناوچەکانی سووریا کە نزیک لە سنووری تورکیان.

بەرپرسە تورکەکە وتوویە ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات هێزە کوردەکانی سووریا لە شارەکانی مەنبج تەل ڕەفعەت بکشێنەوە چوونکە بەپێی ڕێککەوتنی 2019 لەنێوان ڕووسیا و تورکیا بڕیار درا هێزە کوردەکان لەو دوو شارە بکشێنەوە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی بلۆمبێرگ بڕیار وابوو هێزەکانی ڕووسیا بە یاوەریی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەستێن فەراهەم بکەن بۆ چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان و چەکەکانیان تا قووڵایی 30 کیلۆمەتریی دوور لە سنوورەکانی تورکیا.

News Code 3511

Your Comment

You are replying to: .
captcha