فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش: کورد لە نێو دەسەڵاتی ئێران ئەرکی خۆی بە باشی بەجێ هێناوە

بەشی کوردستان- فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە ڕەچەڵەک کوردە لە لێدوانێکدا دەڵێت کورد لە هەر پۆستێکی حکوومیدا بووبێ ئەرکەکانی خۆی بە باشی بەجێ هێناوە.

کوردپرێس:

ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی کوردی خەڵکی سنەیە و لە ئێستادا فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و بە سەردانێک هاتۆتەوە شاری سنە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە لێدوانێکدا دەڵێت: ڕۆڵەکانی کوردستان بە خزمەت کردنیان لەو پۆستانەی وەریان گرتووە تا ئەمڕۆ توانیوانە بە باشی ئەرکی خۆیان بەرامبەر حکووکەتی ئیسلامی و شۆڕش بەجێ بهێنن.

دەریادار شارام ئێرانی گوتیشی ڕاسپاردەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش ڕاسپاردەی سەرووسنوورین و لە قووڵاییی دەریاکانەوە دەست پێدەکات: لە ماوەی چەنددەیەی ڕابردوودا دیاردەیێک بە ناوی دزانی دەریایی سەری هەڵداوە کە بە فەرمانی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو دیاردەیە و پاسەوانی کردنی ناوە ئێرانی و بیانییەکان، هێزی دەریاییی ئەرتەش بە هەموو تواناوە کاری کردووە و ئاسایشی ناوچەکەی دابین کردووە و لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا ئەو دیاردەیە بە باشی کۆنتڕۆڵ کراوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران زیادیشی کرد: تا ئەمڕۆکە زیاتر لە 45 هەزار کیلۆمەتر ڕاسپاردە و ئەرکی دەریایی لە دەرەوە و ناوەوەی سنوورە ئاوییەکانی ئێران ئەنجام دراوە.

دەریادار ئێرانی ڕوونیشی کردەوە کە هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ئێستادا 2500 کیلۆمەتر لەو لاتری سنوورەکانی ئێرانەوە پاسەوانی و ئیسکۆرتی ناو و کەشتییەکان دەکەن زیاتر لە 3 هێندەی دووریی گۆی زەوی ڕاسپاردە و ئەرکیان ڕاپەڕاندووە.

News Code 3519

Your Comment

You are replying to: .
captcha