پێشمەرگە و یەپەگە کۆ بوونەوە و شەش گەریلا ئازادکران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە سحێلا نوێنەرانی هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و شەش گەریلای پەکەکە کە ئەمڕۆ کەوتبوونە دەستی پێشمەرگە، ئازاد کراون.

کوردپرێس:

عەقید ئێدیس شەعبان، فەرماندەی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو شەش گەریلایە دوای ئازادکردنیان چوونەتەوە رۆژئاوای کوردستان.

تەلەڤزیۆنی رووداو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە پەیوەندیی بە یەپەگەوە کردووە، پاشان کاژێر 09:00ی شەوی چوارشەممە هەردوولا کۆ بوونەتەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە ئەو شەش گەریلایە ئازادکراون.

بەپێی راگەیێندراوێکی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەندێک گەریلای یەپەگە بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵیانداوە بێنە نێو سنووری هەرێمی کوردستان، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، لە زاری سەرچاوەیێکی یەپەگەوە بڵاویان کردووەتەوە، ئەوان هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەوە دووەمجارە پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی پەکەکە رووبدات. کاژێر 11:30 خولەکی شەوى یەکشەممە 13-12-2020 رووبەڕووبوونەوەیەک روویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لەنزیک گوندى گرگاشی سەر بە دەڤەرى بەرێگارێی نزیک سەنتەرى قەزای ئامێدى ویستیان لە خاڵێکى پشکنینى پێشمەرگە تێپەڕن، لەوکاتەدا تەقە لەنێوان هێزى پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە دروستبوو و لە ئەنجامى ئەو شەڕە پێشمەرگەیەکى هێزى رۆژ بە پلەى ملازم ئەوەل گیانی لەدەست دا.

News Code 352

Your Comment

You are replying to: .
captcha