بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی لە ڕێوەڕەسمی ڕێزلێنان لە هەفتەی بەرەڤانیی پیرۆز کە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی بەرایی جەنگدا یەکەم ڕاسپاردەی هێزی زەمینیی ئەرتەش ئەوە بوو ڕێگری بکات لە پێشڕەوەی کردنی دوژمن بۆ ناو خاکی ئێران و لە پاڵیدا هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیی کەرەستەی دوژمن لەناو بەرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە هێزی دەریاییشداهەر لە ڕۆژانی یەکەمی شەڕەوە توانیمان ئاوڕێیانی وڵات لە کەنداوی فارس پاکسازی بکەین و تاکوو ئەمڕۆیش هیچ دوژمنێک توانیای نەبوو نزیکی بکەوێتەوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کرد: لە چەند دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار ناوی بازرگانی سنوورە ئاوییەکانی ئێرانیان تێپەڕاندووە و لەم ماوەیەشدا تەنها 250 کەشتی لەلایەن دوژمنەوە هێرشیان کراوەتەسەر کە سەد لەوانە ژێرئاو کەوتن و ئەوانی دیکە ڕزگار کراون.
سەردار ئێرانی وتیشی: گەرووی هورموز کە هەموو جارێک لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە موناقشەی لەسەر ئەکرێت بەتەواوی لەژێر کونترۆڵی هێزی دەریایی ئێراندایە و مۆڵەت بەهیچ وڵاتێک نادەین لەم ناوچەدا خۆنوێنی بکات.
Your Comment