باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا: باسی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە ئیدارەی بایدندا مەسەلەیێکی جیدی نیە

بەشی جیهان- ڕابێرت فۆرد لەو بڕوایەدایە کە لە ئیدارەی بایدەندا باسی کشانەوەی 900 هێزی ئەمریکی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بە شێوەی جیدی قسەی لە سەر ناکرێت.

کوردپرێس:

ڕابێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا یادداشتێکی لە بەشی ئینگلیزیی ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاو کردۆتەوە و تێیدا بڕوای وایە کە ئەگەرچی دیموکراتەکان چەندین هەوڵیان داوە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا بەڵام ئەو بابەتە بە شێوەی جیدی لە ئیدارەی بایدەندا پەیڕەو ناکرێت.

ڕابێرت فۆرد ئێستا چاودێری سیاسییە لە پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە واشەنتن ستێف و دەڵێت: ناکۆکیی ناوخۆی دیموکراتەکان لە سەر سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا پەرەی سەندووە بەڵام لە ئیدارەی بایدەندا باسی جیدی لە سەر کشانەوەی 900 هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە ئارادا نیە. تەنانەت ئیدارەی بایدەن بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئوپەراسیۆنی سەربازیی ئاسمانی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵی چەند نوێنەرێکی هاوحیزبیی بایدەن لە کۆنگرێس کردووە بۆ سنووردارکردنی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا و دەڵێت: بەو حاڵەشەوە بڕوام وایە کە ئامانج لە دیاری کردنی خشتەی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە کۆنگرێس ژمارەیێکی زۆر دەنگی هێنا ئەوەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا ناچار بکەن ئامانج و ستراتیژ و بەرژەوەندی لە وڵاتی سووریا دەستنیشان بکات. یەک لە ڕەخنەکان کە لە کاتی ئۆباما و ترەمپ و بایدەنیشدا لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا دێتە ئاراوە ئەوەیە کە ئەمریکا لە سووریا خاوەنی ستراتیژ و ئامانج نیە.

ڕابێرت فۆرد بڕوای وایە دەنگی نەخێری 286 نوێنەری کۆنگرێس بۆ پڕۆژەی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا هەڵگری ئەو مانایە نابێ کە دژبەرانی پڕۆژەکەی جەمال بومن بڕوایان بەوە بێ کە ئەمریکا پشت لە کوردەکانی سووریا نەکات. ئەمریکا دەرفەتی پێویستی لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی تاوتوێی بوونی خۆی لە سووریا بکات بەڵام گرینگترین بابەت ئەوەیە کە 120 کەسی هاوحیزبیی بایدەن دەنگی بەڵێیان بە کشانەوەی ئەمریکا داوە و نوێنەرانی توندڕەوی سەر بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش پێشوازییان لە پڕۆژەکە کردووە. ئەو بابەتە دەتوانێت بە واتای زیاتر بوونی لایەنگرانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بێت.

News Code 3538

Your Comment

You are replying to: .
captcha