١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٣٧
چوار حەشارگەی داعش لە کەرکووک خاپوورکران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک باسی لەوەکردووە، لە باشووری پارێزگای کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێكخراوی داعش ئەنجامداوە و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار حەشارگەی داعش خاپوور کراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیاندا گیراوە.

سەرەڕای ئەوەی حەیدە عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە 9ی کانونی یەکەمی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند بەڵام وێڕای تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر شکستیدا تا ئێستا رێکخراوەکە بەشێوەی پەرتەوازە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ماوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 354

Your Comment

You are replying to: .
captcha